فەرمانگەی تاپۆی عێراق ڕایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیانی كردە ئەلیكترۆنی
2026-02-04
ـ لەمەودوا پەنجەمۆری كاغەز نامێنێت و واژووی ئەلیكترۆنی لەلایەن كڕیار و فرۆشیارەوە بەکاردێت.
ئیبتسام رەحیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی تاپۆی عێراقی ڕایگەیاند؛ بەماوەی 10 خولەك هاوڵاتی موڵكەكەی تاپۆ دەكات ، نۆرەگرتن و سەرجەم پەنجەرەکانی مامەڵە کراون بە ئەلیکترۆنی و پێویستی بە بەڵگەنامەی كاغەز نییە.
بەم زوانە ئەپڵیکەیشنەکە دەبەسترێتەوە بە وەزارەتی ناوەخۆ و وەزارەتی دارایی، بۆ ئەوەی هاوڵاتی لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە و لە ماڵەوە سەرجەم ڕێكارەکانی تاپۆكردن و دانی زەریبە ئەنجام بدات.