دۆلار بازاڕی خانووبەری شڵەقاندووە!
بازاری خانووبەرە

2026-02-04

​ناجێگیری نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، بازاڕی عەقاراتی دووچاری وەستان کردووە.
​ئەردەلان عوسمان (جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی نێوەندگیری خانووبەرە) بە "مولک نیوز" ی ڕاگەیاند:
​"بازاڕ بە گشتی کزە و هۆکارەکەشی بۆ ناجێگیری دۆلار، دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕووکردنی خەڵک لە کڕینی زێڕ دەگەڕێتەوە."
سەرەڕای بێبازاڕی، نرخەکان دانەبەزیون و وەک خۆیان ماونەتەوە وە خواست زیاتر لەسەر خانوو و زەوی گەڕەکەکان و ئەو پڕۆژانەیە کە تەواو بوون (دەستی دوو).
​پێشبینی دەکرێت لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم، بازاڕ گۆڕانکاری بەسەردا بێت و جوڵە بکاتەوە.