عەقاراتەکانی ئەمریکا ملیۆنان دۆلاریان داوە بە جێفری ئێپستین
epestien - ئیپیستن

2026-02-14

ملیاردێرەکانی عەقارات و ئەپستین: عەقاراتەکانی ئەمریکا بۆچی ملیۆنان دۆلار دەدەن بە ئەپستین
هەندێک جار لە بازاڕی عەقارات شتی وا دەبیستی سەرت سوڕ دەمێنێ. نوێترین بەڵگەنامەکانی وەزارەتی داد نیشانی دەدەن کە دوو ناوی زەبەلاحی بواری عەقارات و دارایی جیهانی، "مۆرتیمەر زوکەرمان" و "ئاریان دی ڕۆتشێڵد"، بڕی 45 ملیۆن دۆلاریان داوە بە جێفری ئەپستین لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2015.
کێشە چیە کە ئەو پارەیان داوە؟
ئەوان دەڵێن ئەو پارەیان بۆ "پلانی میرات و ڕێکخستنی دارایی" داوە. بەس مەسەلەکە ئەوەیە:
•  پارەیەکی زۆر خەیاڵی:  شارەزایان دەڵێن ئەو نرخە زۆر لە سەرووی عورفی بازاڕە؛ گەورەترین کۆمپانیا یاساییەکانیش ئەو پارە زۆرە وەرناگرن بۆ ئیشی وا.
•  بێ بڕوانامە : ئەپستین نە پارێزەر بووە و نە حیساباتی خوێندووە، کەچی تەنها لەو جۆرە ئیشانە زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلاری لە دەوڵەمەندەکان کۆکردۆتەوە!
ئەوە چی پەیوەندی بە عەقاراتەوە هەیە؟
لە ئیمپراتۆریەتی عەقاراتدا مەسەلەی میرات بە ڕاستی کێشەیە. ئەوەیە بڕیار دەدات کە چۆن ئەو هەموو تەلار و زەوی و وەبەرهێنانە ملیار دۆلارییانە دەمێننەوە و بۆ کێ دەبن. بەس کاتێک نرخەکە لە عورف دەردەچێ، گومان دروست دەبێ.
خوولاسەی قسە : لە بازاڕی عەقارات دەڵێن: "ئەگەر نرخ زۆر بەرز بوو، بزانە فێڵێکی تێدایە". ئەم ملیاردێرانە پارەی وایان داوە بە کەسێک کە ئەسڵەن مەجالی ئەو ئیشەی نەبووە. یانی ئەوەندە شتەکە زیادەڕۆیی تێدایە، هەر کەس بیبیستێ دەڵێ ئەوە چییە؟!