میلانی شاری ئۆلمپیاد: ئێستا گرانترین عەقاراتی ئەوروپایە
2026-02-10
میلانی شاری ئۆلمپیاد: ئێستا گرانترین عەقاراتی ئەوروپایە
کاتێک هەموو جیهان چاوی لە میلانە بۆ دەستپێکی ئۆڵۆمپیادی زستانە، شارەکە ڕیکۆردێکی تری شکاندووە. میلان ئێستا بەهێزترین بازاڕی خانووبەرەی لوکسی هەیە لە هەموو قاڕەی ئەوروپا.
بۆچی میلان وا گران بووە؟
• یاسای نوێی باج: لە ساڵی 2017 ئیتاڵیا یاسایەکی دەرکرد کە زۆر لە قازانجی ئەو دەوڵەمەندانەیە کە دێنە ئەوێ دەژین، ئەمەش وایکرد کڕیارە گەورەکانی ئاوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو لەو شارە بکەن.
• بەرزبوونەوەی نرخ: تەنیا لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2025، نرخی خانووە لوکسەکان بە ڕێژەی 38% زیادی کردووە.
• نرخی مەتر : لە کۆتایی ساڵی 2025 دا، تێکڕای نرخی هەر پێیەکی چوارگۆشە (Square foot) گەیشتە 608 دۆلار.
گەڕەکە "تۆپەکان":
1. برێرا (Brera) : ئێستا گرانترین گەڕەکی میلانە. پێشتر گەڕەکی مۆدێل و فاشن بوو، بەس برێرا لە نیوەی یەکەمی 2025، نرخی هەر مەتر چوارگۆشە گەیشتە 1,868 دۆلار!
2. سکالۆ ڕۆمانا (Scalo Romana) : ئەو شوێنەیە کە گوندی ئۆڵۆمپیادی لێ دروست کراوە. پێنج ساڵ لەمەوبەر کەس حیسابی بۆ نەدەکرد، بەس ئێستا پێنتهۆوسێکی تێدایە بە 4 ملیۆن دۆلار!
خەڵک چ جۆرە خانوویەکیان دەوێ؟
ئەوانەی لە دەرەوە دێن، حەزیان لە گەڕەکە کۆنەکان و ناوەندی شارە کە بە پێ پیاسەی تێدا بکرێ. بەس بەناوبانگترین جۆری خانوو ئێستا "Panoramic Penthouse"ـە؛ واتە شوقەی کۆتا نهۆم کە دیمەنێکی فراوانی هەبێ و تەنانەت چیاکانی ئەڵپیشی لێوە دیار بێ.