ئەمریکا یاسایەکی "مێژوویی" بۆ هەرزانکردنی خانوو دەردەکات
2026-02-14
ئەمریکا یاسایەکی "مێژوویی" بۆ هەرزانکردنی خانوو دەردەکات
لە ئەمریکا ماڵ و خانوو ئەوەندە گران بووە، خەڵک خەریک بوو بێزار ببن. بۆیە کۆنگرێس (هەم دیموکرات و هەم کۆماری) دەستیان خستە ناو دەستی یەک و یاسای "نیشتەجێبوون بۆ سەدەی 21"ـیان تێپەڕاند.
یاساکە چی دەڵێ؟
• نەهێشتنی ڕۆتین: دەیانەوێ ئەو هەموو مۆڵەت و کاغەز و پاقەزە کەم بکەنەوە کە بیناسازییان گران کردبوو.
• خانووی حازر (Amada): ڕێگرییە یاساییەکانی سەر خانوو " پێشوەختە دروستکراو" لادەبەن؛ ئەمانە زۆر هەرزانتر دەکەون.
• گۆڕینی زۆنینگ: هانی شارەکان دەدەن یاسای زەوی و زار بگۆڕن بۆ ئەوەی زووتر خانوو دروست بکرێ.
بۆچی ئەمە ڕوویدا؟
لە 10 ساڵی ڕابردوو، نرخی خانوو لە ئەمریکا 88% زیادی کردووە! جارەک و دوو جار نییە، هەبوون خانوو بۆ خەڵک خەریک بوو دەبوو بە خەون. پێشتر ساڵانە 2 ملیۆن خانوو دروست دەکرا، بەس ئەم دواییە بوو بوو بە 1.4 ملیۆن.
فێڵ و تەڵەکانی تڕەمپ بۆ بازاڕ:
ئیدارەی تڕەمپ دەیەوێ بەم شێوەیە بازاڕەکە گەرم بکاتەوە:
• قەرزی 50 ساڵە : یانی هەتا پیر دەبی قەرزەکە دەدەیەوە، بەس قیستەکەی مانگانەی زۆر کەم دەبێتەوە.
• بەکارهێنانی پارەی خانەنشینی: ڕێگەت دەدەن پارەیەک کە بۆ پیری هەڵتگرتووە، ئێستا بۆ "پێشەکی خانوو" (Down payment) بەکاری بێنی.
• دەرکردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکان : ناهێڵن کۆمپانیا گەورەکان هەموو خانووەکان بکڕنەوە و نرخی کرێ لەسەر خەڵک گران بکەن.