سكالا لەسەر پرۆژەی قەلای شێروانەی كەلار تۆمار دەكریت
2026-02-19
لەبەردەم شارەوانی كەلار بەشداربوانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە گردبونەوەو ڕایانگەیاند سكاڵا لەسەر بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان تۆمار دەكەین بەهۆكاری ئەویە چاوپۆشی كردوە لەپرۆژەی قەڵای شێروان ماستەر پلانی پڕۆژەكە گۆڕاوەو قیستی زیاتر لەخەڵك وەرگیراوە .نوێنەری بەشداربوانی قەڵای شێروانە ڕایگەیاند : خاوەنی پڕۆژەكە 43لەسەدی پارەی یەكە نیشتەجێ بوونەكانی لەهاوڵاتیان وەرگرتووە لەكاتێكدا 57لەسەدی پڕۆژەكە تەواوبوە ،ئەمەجگە لەوەی وەبەرهێنەری پڕۆژەكە هەڵَساوە بەگۆڕینی سیستەمی دانانی كارەبای زەمینی ,كە پێشتر وا بەڵێن بەكڕیارانی درابوو بەڵام ئێستا كردیوتی بە ستون و ژێر زەمینی نیە لەلایەك لەلایەكی تریش پرۆژەكە دەبوایە مانگی 8ی ساڵی 2024 تەواوبێت و یەكەكانی ڕادەستی كڕیاران بكرێت بەڵام ئەوە ساڵی 2026ە هێشتا پڕۆژەكە تەواونەكراوە