سیستەمی ئسكۆدا نرخی كاشی وسیرامیك گران دەكات
2026-02-19
لەگەڵ جێ بەجێ كردنی سیستەمی نوێی ئەسكۆدا پێشبینی دەكرێت نرخی كاشی و سیرامیك 20لەسەد بەرز بێتەوە . موڵًك نیوز بەدواداچوونی كرد بۆ سیستەمی نوێی گومرگی كاریگەری لەسەر كەرەستەی بیناسازی بەتایبەت كاشی وسیرامیك كەبەشی هەرەزۆری لەوڵاتانی ئەوروپی و لەئێران وتوركیا دێتە كوردستان. چەند خاوەن كۆمپانیایەكی كاشی لەهەولێر بەموڵك نیوزیان ڕاگەیاند لەوەتەی دەنگۆی جێ بەجێ كردنی ئەوسیستەمە هەیە هەتاوەكو ئێستا كاشی وسیرامیكمان لەهیچ وڵاتێك نەكڕیوە چونكە چاوەڕێین وەزعەكە یەكلابێتەوە چونكە بەدڵنیایەوە ئەوسیستەمە جێ بەجێ بكرێت نرخ گران دەبێت. وتیشی سەبارەت بەنرخی ئێستا نرخ وەك خۆیەتی وهیچ نەگۆڕاوە بەڵام بەدەستكردن بەهێنانی وەجبەی نوێ وداخل بونی ئەوكات نرخ بەرز دەبێتەوە چونكە گومرگی زیاتر دەدەین لەداخل كردنی بۆ عێراق. سەبارەت بەنرخی كاشی لە 2دۆلارونیو دەست پێدەكات گرانترینی دەگاتە 80دۆلار بۆ هەر مەترێك سەبارەت بەنرخی سیرامیك لەلە3 دۆلار دەست پێدەكات بۆ 5 دۆلار بۆ هەر مەترێك . لەلایەكی ترەوە گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر بەموڵك نیوزی ڕاگەیاند : كۆمپانیاكانی ئێمەلەهەرێمی كوردستان هێشتا نەچوینەتە ناو سیستەمی ئەسكۆدا سیستەمی نوێی گومرگی دەشڵێت بەشی زۆری بازرگانان كەلو پەلی زۆریان كڕیوە حیسابی ئەوسیستەمەیان نەكردبوو ئێستا لەدەروازەكان ڕایانگرتووەداخلی ناكەن چاوەڕێن سیستەمەكە هەڵوەشێتەوە چونكە ئەگەربەم سیستەمە داخل بكرێت زۆربەی شتەكان نرخیان بەرز دەبێتەوە.