وەزارەتی شارەوانی بۆ پێدانی زەوی بەفەرمانبەرانی گرێبەست دەست بەكاربوو
2026-02-19
سەربەست مەولود بەرێِوبەری بەشی یاسای لەوەزارەتی شارەوانی و گەشت و وگوزار بەموڵك نیوزی ڕاگەیاند: لەدوای ئەوەی بەفەرمی لەرۆژنامەی وەقائیع فەرمانی دابەش كردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاو كرایەوە ئێمە دەست بەكاربووین وخەریكین بەفەرمی داوای داتامان لە وەزارەتی دارایی كردوە بەفەرمی ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەستمان پێ بدەن. هەروەك دوای ئەوەش وەزارەتمان بڕیارە بەم نزیكانە لەگەڵ بەڕێوبەرانی فەرمانگە حكومیەكان كۆببینەوە بەرچاوڕوونیان بدەینێ لەسەر شێوازی پێدانی زەوی بەفەرمانبەرانی گرێبەست قۆناغی دوای ئەوەش دەست دەكرێت بەدابەشكردنی فۆڕم بەسەر فەرمانبەرانی گریبەست. بەپێی بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەر فەرمانبەریك هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پێ بدەدرێت بەپێی ئامارە نافەرمیەكان باسی سەروی 30هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەكرێت لەهەرێمی كوردستان