شاری مامۆستایان لە هەولێر پێوەری کارەبا بە پارە بە دانیشتوان دەفرۆشێت
2026-03-04
شاری مامۆستایان لە هەولێر پێوەری کارەبا بە پارە بە دانیشتوان دەفرۆشێت
پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری مامۆستایان لە هەولێر، لە بەرامبەر دابینکردن و بەستانی پێوەری کارەبا، بڕە پارەیەک لە دانیشتوانی پڕۆژەکە وەردەگرێت.
وردەکاری نرخەکان بەپێی جۆری پێوەر:
بەپێی نووسراوێکی فەرمی پڕۆژەکە کە لە ١٦ی مانگی ڕابردوو ئاراستەی دانیشتوانی کراوە، داواکراوە سەردانی بەشی خزمەتگوزاری بکەن بۆ وەرگرتنی پێوەرەکان بەم نرخانەی خوارەوە:
* پێوەری جۆری یەکەم (سینگڵ فیز): بڕی ١٥٠ دۆلار.
* پێوەری جۆری دووەم (سری فیز): بڕی ٣٢٠ دۆلار.
ئەم هەنگاوە وەک مەرجێک دانراوە بۆ ئەوەی کارەبای ماڵەکان بخرێتە سەر پڕۆژەی (ڕووناکی).
بەرپەرچی لایەنە پەیوەندیدارەکان:
دەزگای میدیایی موڵک نیوز بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە و پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کارەبای هەولێرەوە کردووە. لە وەڵامدا بەڕێوەبەری کارەبا ڕایگەیاندووە:
> "ئەم بابەتە چونکە پەیوەستە بە پڕۆژەی ڕووناکی، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کارگێڕی ئەو پڕۆژەیەوە هەیە نەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر."
