سەندیكای ئەندازیاران دوای 26 ساڵ بڕیاری داوە كۆنگرە ببەستێت 
سەندیکا

2026-03-19

سەندیكای ئەندازیاران دوای 26 ساڵ بڕیاری داوە كۆنگرە ببەستێت 
لەهەرێمی كوردستان دوو سەندیكای ئەندازیاران هەن یەكیان نەگرتۆتەوە ،
سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان كە لەشارەکانی هەولێر _ دهۆك _ كەركوك  لقی هەیە 26ساڵە كۆنگرەی نەبەستووە ،
لەولاشەوە لەسلێمانیش یەكێتی ئەندازیاران هەیەوپەیوەندیان بەسەندیکاکەوەنیە ئەوانیش لەساڵی 1996وە كۆنگرەیان نەبەستووە، هیچ دیاریش نیە ئەوان كەی كۆنگرە دەبەستن .
سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان لەهەولێر بڕیاری داوە 27ی  مانگی داهاتوو كۆنگرەی دووەمی خۆی گرێ بدات  ، کۆنگرەکە وابڕیارە بەبەشداری 151 ئەندامی كۆنگرە بەڕێوەبچێت.
ئامادەكاریەكانیش‌ بۆ بەڕێوەچوونی كۆنگرە بەردەوامن بۆ ئەومەبەستە بڕیارە  29ی ئەم مانگە كۆنفرانس و هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە بەرێوەبچێت .
بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی ‌لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە هەر ئەندازیارێك ناسنامەی سەندیكای نوێ كردبێتەوە مافی بەشداری كردنی لەهەڵبژاردن هەیە، ژمارەی ئەندامانی سەندیكای ئەندازیاران  30هەزار ئەندازیارە  .
هەرئەندازیارێكیش بیەوێت خۆی كاندید بكات بۆ بەرپرسی هۆبە پێویستە  پلەی لە ئەندازیاری ڕێگەپێدراو كەمتر نەبێت، خۆكاندید كردنیش بۆ دەستەی لقەكانی سەندیكا پێویستە ئەو ئەندازیارە پلەی لە ڕاوێژكار كەمتر نەبێت موڵك نیوز مەرجەكانی خۆ پالاوتنی ئەندازیاران بۆ پۆستەكانی سەندیكای ئەندازیاران بڵاو دەكاتەوە .