جەنگ بەهای شیش بەرزدەكاتەوە
2026-03-15
جەنگ بەهای شیش بەرزدەكاتەوە
بەرێوەبەری كۆمپانیایەكی بازرگانی كەرەستەی بیناسازی ئاماژە بەوە دەكات بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل و ئیران بەهای شیس لە بازارەكانی كوردستان بەرزبووەتەوە..
سۆران سابر، بەرێوەبەری كۆمپانیای دروستكار بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند:" بەهای شیش بەهۆی جەنگی ئێران رۆژ بەرۆژ لەبازارەكانی ناوخۆی كوردستان بەرزدەبێتەوە لەبەرئەوەی پیویستییە سەرەتاییەكانی دروستكردنی شیش بەئاسانی نایەتە بازارەكانی كوردستاتن و هەروەها كەمبوونەوەی كارەبا بووەتە رێگر لە تواندنەوەی سكراب بۆ كارگەكان".
سوران كە كۆمپانیاكەی دابینكاری شیش و چیمەنتۆ ووتیشی:" بەهای یەك تۆن شیش ئێستا لە 530دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 570 دۆلار و چاوەروان دەكرێت ئەگەر جەنگەكە بەردەوامی هەبێت تا 600 دۆلاریش بەرزتربێتەوە".