دهۆک؛ بازاڕی خانووبەرە 40% پاشەکشەی کردووە
2026-04-07
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، کەرتی عەقارات لە پارێزگای دهۆک سستییەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و کڕیاران لە چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکاندان.
ئامار و وردەکارییەکان:
• دابەزینی مامەڵەکان: قەبارەی کڕین و فرۆشتن لە دهۆک بە ڕێژەی 40% کەمی کردووە.
• هۆکاری وەستان: زۆربەی ئەوانەی نیازی کڕینیان هەبووە، ئێستا چاوەڕێی کۆتاییهاتنی جەنگ و ئاڵۆزییەکان دەکەن.
• خواست لەسەر چییە؟ بە پێچەوانەی زەوی و خانوو، شوقە هێشتا بازاڕی ماوە و خواستی لەسەرە.
بۆچی بازاڕی شوقە باشترە؟
عەبدولعەزیز عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی لە دهۆک بەموڵک نیوزی راگەیاند:”:
1. سیستەمی قیست: شوقەکان بە "دەفعات" و قیست دەدرێن.
2. هەلی گەنجان: ئەم شێوازە بووەتە جێگرەوەیەک بۆ ئەو گەنجانەی تازە هاوسەرگیری دەکەن و دەیانەوێت ببنە خاوەن موڵک