جەنگی ئەمریکا و ئێران ٥٠٪ی گرێبەستەکانی خانووبەرەی کەم کردوەتەوە
2026-04-06
گرژییەکان و جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا کاریگەری خستووەتە سەر کەرتی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان؛ هەرچەندە بازاڕ بەتەواوی نەوەستاوە، بەڵام گۆڕانکارییەکی گەورە لە قەبارەی مامەڵەکاندا ڕوویداوە.
* چاودێرانی بازاڕ ئاماژە بەوە دەکەن کە بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو، گرێبەستەکانی کڕین و فرۆشتن 50% کەمییان کردووە.
* نرخەکان بە "جێگیری" ماونەتەوە و هێشتا بەشێوەیەکی بەرچاو دانەبەزیون.
* ئەو کڕیارانەی بە مەبەستی "قازانج" دەهاتنە بازاڕەوە، ئێستا کڕینیان ڕاگرتووە و چاوەڕوانی تێپەڕینی ئاڵۆزییەکان دەکەن.
بازاڕ بەتەواوی نەوەستاوە و کڕین و فرۆشتن هەیە، بەڵام زۆربەی ئەوانەی ئێستا دەفرۆشن، ئەو کەسانەن کە پێویستییەکی زۆریان بە کاش (پارە) هەیە.
کارزان ئەحمەد، خاوەنی عەقاراتی تۆپ هاوس
بەموڵک نیوزی راگەیاند:
لە ئێستادا هاوسەنگی خواست گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە:
زەوی و خانوو: هێشتا لە پلەی یەکەمی خواستدان و جوڵەیان ماوە.
شوقە: بەراورد بە ڕابردوو، خواستی کڕین لەسەری بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.