سلێمانی یەکەمی کوردستانە لە سەرمایەی وەبەرهێنان
2026-04-18
لە کاتێکدا هەولێر لە ڕووی ژمارەی پڕۆژەکانەوە پێشەنگە، بەڵام لە داتاکانی دەستەی وەبەرهێنان کە دراوەتە "موڵک نیوز" ، ڕاستییەکی جیاواز دەسەلمێنن؛ سلێمانی لە ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی گەورەترین قەبارەی سەرمایە بۆ ناوخۆی پارێزگاکە ڕابکێشێت و پلەی یەکەمی هەرێم بگرێت.
سلێمانی: تەنیا بە 50 پڕۆژە، توانیویەتی سەرمایەی 1 ملیار و 807 ملیۆن دۆلار تۆمار بکات.
هەولێر: سەرەڕای ئەوەی 98 پڕۆژەی (نزیکەی دوو هێندە) هەبووە، بەڵام قەبارەی سەرمایەکەی 1 ملیار و 402 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەم داتایە دەریدەخات کە: پڕۆژەکانی سلێمانی لە ساڵی ڕابردوو پڕۆژەی "ستراتیژی و گەورە" بوون، کە تێچووی هەر پڕۆژەیەک بە تێکڕا زۆر زیاتر بووە لە پڕۆژەکانی پایتەخت.