28پرۆژەی وەبەرهێنان لە دهۆک دەستبەکاردەبن
2026-05-02
هەڤاڵ سدیق بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی دهۆک لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ موڵک نیوز ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ژمارە 69 لیژنەی گەشەپێدانی پیشەسازی 28 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان پەسەند کراون کە سەرجەمیان پڕۆژەی پیشەسازین
کە پڕۆژەکان کارگەی ئەلەمنیۆم و کارگەی شەکر بە سەرمایەی 110 ملیۆن دۆلار لەخۆ دەگرن و لەگەڵ چەندین پڕۆژەی پیشەسازی بچووک لە ناوچە جیاوازەکان دەستبەکار دەبن ، ئەوەش ڕوون کرایەوە کە مۆڵەتی نوێی نیشتەجێبوون ڕاگیراوە بەڵام ئەو پڕۆژە کۆنانەی مۆڵەتیان هەبووە و زەوییان بۆ تەرخان نەکراوە دەستبەکار دەبن و بەم زووانەش پڕۆژەیەکی شوقە و ڤێلا لە قەزای سێمێل دەست پێ دەکات.