کۆرنیشی کەلار بە دیزاینێکی نوێ و سەردەمیانە نۆژەن دەکرێتەوە
2026-05-03
دوا بەدوای داڕووخانی بەشێکی کۆڕنیشی کەلار بەهۆی لافاو ، لەسەر ڕاسپاردەی (قوباد تاڵەبانی) و بڕیاری ئیدارەی گەرمیان، لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنرا بۆ دووبارە دیزاینکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی هەر شەش زۆنەکەی کۆڕنیشەکە ، ئەرکی لیژنەکە دروستکردنەوەی کۆڕنیشەکەیە بە شێوازێکی مۆدێرن کە بەرگەی گۆڕانکارییەکانی ئاستی ئاوی ڕووبارەکە بگرێت.