"خانووی زێدەرۆ لەسەر خەرجی سەرپێچیکار دەروخێنرێت"
wezaraty nawxo

2026-05-18

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێکی فەرمی و بە واژووی وەزیر، گەورەترین هەڵمەتی ڕێگری لە زێدەڕۆیی ڕاگەیاند، بەپێی بڕیارە نوێیەکە، هیچ کەسێک پارێزبەندی نابێت و زێدەڕۆکاران تا سەرپێچییەکانیان لانەبەن، لە زیندان ئازاد ناکرێن.
خاڵە سەرەکییەکانی بڕیارە نوێیەکە:
• شۆڕکردنەوەی دەسەڵات: لێژنەی توندوتۆڵ لەسەر ئاستی پارێزگا، قائیمقامیەت و ناحیەکان پێکهێنران بۆ چاودێری وردی زەوییەکان.
• پێکهاتەی لێژنەکان: ئەفسەرانی چالاکی پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی دارستان و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئەندامی لێژنەکانن.
• دوایین مۆڵەت: هەر زێدەڕۆکارێک تەنها ٢٤ کاتژمێر مۆڵەتی هەیە بۆ لابردنی سەرپێچییەکە، ئەگەر نا دەستگیر دەکرێت.
• سزادانی چاوپۆشیکاران: هەر فەرمانبەر یان بەرپرسێک هاوکار بێت یان بێدەنگ بێت لە ئاست زێدەڕۆیی، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.