زەوی زیندانیانی سیاسی لە کەلار تاپۆ دەکرێت
kalar

2026-06-09

قۆناغی کۆتایی رێکارەکانی تاپۆکردنی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەویی زیندانیانی سیاسی لە کەلار دەستی پێکردووە ، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی گەرمیان سەرقاڵی تۆمارکردنی زەوییەکانە بەناوی شارەوانییەوە، پاشان وێنەی تۆماری زەوییەکان دەگەڕێنرێتەوە بۆ شارەوانی کەلار تاوەکو لەگەڵ مامەڵەی سودمەندبوان ئامادە بکرێن و دووبارە بۆ تاپۆ بنێردرێنەوە بەمەبەستی ناونووسین و تاپۆکردنیان بە ناوی سودمەندبوانەوە