''دوو وەبەرهێنەر هاتوونەتە پێش بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی دەشتی بەهەشت''
2026-06-13
بەڕێوبەری وەبەرهینانی هەولێر : دوو وەبەرهێنەر هاتوونەتە پێش بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی دەشتی بەهەشت
كێشەی پڕۆژەی دەشتی بەهەشت بەرەو قۆناغی كۆتایی دەڕوات ،ئەو لیژنەیەی لەبەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی هەولێر پێك هاتبوو بۆ دیراسەكردنی سەرجەم گرێبەستەكانی بەشدارانی پرۆژەی دەشتی بەهەشت ،كۆتاییان بەئەركەكەیان هێنا.
دوو وەبەرهینەریش ئامادەییان نیشان داوە كە پڕۆژەكە تەواوبكەن. سامان عارەب بەڕێوبەری وەبەرهێنانی هەولێر، بەموڵك نیوزی ڕاگەیاند : ئەولیژنەی كە لەلای ئێمە پێك هێنرابوو كۆتایی بەكارەكانی هێناو تەواوی گرێبەستەكانی دیراسەكرد هەروەك دوو وەبەرهێنەری دیاریش كە پرۆژەی نیشتەجێ بوونیان هەیەو ئەزموونیان هەیە پرۆژەی خۆیان پێشكەش كردووە ئامادەییان نیشان داوە پرۆژەی دەشتی بەهەشت تەواوبكەن.
سامان عارەب دەشڵێت ناوی هەردوو وەبەرهێنەرەكەو پرۆژەكەیانمان بەرز كردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی ئەوانین . بەڕێوبەری وەبەرهێنانی هەولێر گوتیشی ئەو دوو وەبەرهێنەرەی ئامادەییان نیشان داوەبۆجێ بەجێ كردنی پرۆژەكە پڕۆژەی نیشتەجێ بوونیان هەیەو ئەزمونیان هەیە لەبوارەكە