لە کەرکوک هەشت پرۆژەی نیشتەجێبوونی نوێ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە
2026-06-13
لە شاری کەرکوک هەشت پڕۆژەی نوێ مۆڵەتیان وەرگرتووە و لەسەروەختی جێبەجێکردندان، موڵک نیوز ناوی چەند پڕۆژەیەکیان ئاشکرا دەکات.
بەپێی بەدواداچوونی موڵک نیوز، هەریەکە لە پڕۆژەکانی دانیا سیتیی دوو، میران سیتی، شاری ئەندازیاران، پڕۆژەی ڤێللای سۆما و پڕۆژەی ئارام و زیاتر لە سێ پڕۆژەی دیکە لەناو شاری کەرکوک لە سەروەختی جێبەجێکردندان.
شڤان فەلاح، خاوەنی کۆمپانیای عەقاراتی شڤان لە شاری کەرکوک بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، زۆریی پڕۆژەکان و ئۆفەرەکان خواستێکی زۆری لەسەر پڕۆژەکان دروست کردووە.
وتیشی: "پڕۆژەکان وایان کردووە خواست لەسەر خانووی گەڕەکەکان بە ڕێژەی ١٥٪ بۆ ٢٠٪ کەم بکات."