لە هەڵەبجە شەش مانگە هیچ مۆڵەتێکی نیشتەجێبوون نەدراوە
2026-06-12
لەهەڵەبجە شەش مانگی ئەمساڵ هیچ مۆڵەتێكی نیشتەجێ بوون نەدراوە
لەهەڵەبجە چەندین وەبەرهێنەر داوای مۆڵەتی نیشتەجێ بوون دەكەن، وەبەرهێنانی هەڵەبجەش دەڵێت بەهۆكاری ئەوەی لەسنورەكە زەوی كەمە بۆیە ئەمساڵ هیچ مۆڵەتێكی نیشتەجێ بوونمان نەداوە .
زانیار حەمە نوری بەڕێوبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە بەموڵك نیوزی ڕاگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە هیچ مۆڵەتێكی نیشتەجێ بوونمان نەداوە ،لەماوەی ئەم 6 مانگە لەوەبەرهێنانی هەلەبجە تەنیا مۆڵەتی دوو پڕۆژەی وەبەرهێنان دراو ئەوانیش هیچیان نیشتەجێ بوون نین .
لەبارەی ئەوە بۆچی داوای مۆڵەت بۆ پڕۆژەی نیشتەجێ بوون ناكرێت لەشارەكە؟
بەڕێوبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە ڕایگەیاند لەڕاستیدا خواست هەیەو وەبەرهێنەر هەن داوای پرۆژەی شوقە ویەكەی نیشتەجێ بوون دەكەن ،بەڵام بەهۆكاری ئەوەی زەوی بەردەست نیە شارەوانی هەڵەبجە لۆدی دابەش كردنی زەوی فەرمانبەرانیشیان لەسەرە بۆیە مۆڵەتی پڕۆژەی نیشتەجێ بوونمان نەداوە . بەڕێوبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە دەشڵێت ،لەساڵی ڕابردوو شەش مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوە تەنیا یەك پڕۆژەی نیشتەجێ بوونی تێدابووە ئەویش بەناوی پڕۆژەی نیشتەجێ بوونی فەرمانبەرانی خورماڵ