"لە80%ی پرۆژەکانی کوردستان شووقەن"
2026-06-13
وەبەرهێنانی سلێمانی دەڵێت : 80 لەسەدی پڕۆژە نیشتەجێ بوونەكان شوقەن
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بەموڵك نیوزی ڕایگەیاند، لە ئێستادا 80%ی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی كوردستان لە شووقە پێكهاتوون و تەنیا 20%یان خانوو و ڤێلان.
ئاماژەی بەوەش كرد كە لە ڕووی سوودوەرگرتن لە زەوی، لە یەك دۆنمدا دەتوانرێت 190 بۆ 200 شووقە دروست بكرێت، لە كاتێكدا هەمان ڕووبەر تەنیا جێگەی 15 بۆ 20 خانوو دەبێتەوە.
ئەم سیاسەتە بە ئامانجی پاراستنی زەوی و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ڕووبەرەكان پەیڕەو دەكرێت. هەروەك بەڕێوبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بۆ موڵك نیوز گوتیشی بەپێی یاساو ڕێنماییەكان وەبەرهێنەر بۆی هەیە پڕۆژەكەی لەشوقە بگۆڕێت بۆ خانوو وە لەخانووەو بیكات بەشوقە ئەمەش دەكەوێتەسەر شێوازی ماركێتینگی پرۆژەكان.
سەبارەت بەنرخیش بەڕێوبەری وەبەرهێنانی سلێمانی گوتی نرخەكان جیاوازن، بە جۆرێك تێكڕای نرخی یەك مەتر لەنێوان 400 بۆ 800 دۆلاردایە و لە هەندێك ڤێلادا دەگاتە 1,000 دۆلار، هەروەها نرخی ڤێلاكان لەنێوان 250 هەزار دۆلار بۆ 1 ملیۆن دۆلار دایە