لەدهۆك 62ملیۆن دۆلار قەبارەی وەبەرهێنانی شەش مانگی ڕابردوو بووە
dhok

2026-06-30

لەدهۆك 62ملیۆن دۆلار قەبارەی وەبەرهێنانی شەش مانگی ڕابردوو بووە
بەڕێوبەری وەبەرهێنانی دهۆك بەموڵك نیوزی ڕایگەیاند لەشەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا قەبارەی وەبەرهێنان زیاتر لە62ملیۆن دۆلار بووە، ئەو مۆڵەتانەشی داومانە بازرگانی و پەروەردەو فێركردن و كەرتی گەشتیاری بووە. تەنیا یەك مۆڵەت نیشتەجێ بوون بووە.
هەڤاڵ صدیق بەڕێوبەری وەبەرهێنانی دهۆك بەموڵك نیوزی گوت : لەسەرەتای دەرچوونی یاسای وەبەرهێنان تائێستا قەبارەی وەبەرهێنان لەدهۆك( 6 ملیار و 552)ملیۆن دۆلار بووە ژمارەی مۆلەتەكانیش( 363) مۆلەت بووە ، بەرِیَوبەری وەبەرهێنانی دهۆك رِاشیگەیاند ئەم ژمارانە دڵخۆشكەرن دەرخەری ئەوەن كەشارەكە لەوەبەرهیَنان لەبەرەو پێش چونی بەردەوام دایەو بازاڕی كار و ژینگەی زۆرباش بۆ وەبەرهیَنەران ڕەخساوە دەشلێت لەساڵی 2025 ژمارەی ئەو مۆڵەتانەی وەبەرهێنانی دهۆك بەپرۆژەكانی داوە ژمارەیان 45مۆڵەت بووە.