نرخی شیش نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تۆمار کردووە
shish

2026-06-29

نرخی شیش نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تۆمار کردووە
بەپێی بەدواداچوونێکی موڵک نیوز، لەدوای شەڕی نێوان ئەمەریکا - ئیسڕائیل لەگەڵ ئێران نرخی شیش لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
بەپێی بەدواداچوونەکە دەرکەوتووە، ساڵێک بەر لە ئێستا نرخی تۆنێک شیش گەیشتبووە ٦٤٠ دۆلار، بەڵام لە ئێستادا نرخی تۆنێکی بە ٥٢٥ دۆلارە.
سۆران سابڕ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دروستکار، بۆ بازرگانیی کەرەستەی بیناسازی بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، لە ئێستادا نرخی شیش نزمترین ئاستی هەیە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.
وتیشی: "شەڕی ئێران و ئەمەریکا هۆکاری سەرەکیی ئەو دابەزینەی نرخی شیشە، چونکە بازاڕی نەهێشتووە و بارودۆخی فرۆش و داواکاری زۆر خراپ بووە.