پرۆژەیەکی نوێی ڤێللا لە شاری هەولێر دێتە بازارەوە
hawlerr

2026-07-06

پرۆژەیەكی تری ڤێللا دێتە بازاڕ
پڕۆژەیەكی تری نوێی ڤێلا لەهەولێر دروست دەكرێت و هەفتەی داهاتوو دێتە بازاڕ و دەست بەفرۆشتنی یەكەكانی دەكرێت. بەگوێرەی زانیاریەكانی موڵك نیوز پرۆژەكە 146 ڤێللا لەخۆدەگرێت بەدوو ڕووبەری جیاواز، ڕووبەری 200 مەتری و ڕووبەری 220 مەتری لەگەڵیشیدا هەردوو تایپی ڤێللاكان مەترووكەی 25مەتری و مەتروكەی سەوزایی 27مەتری لەگەڵدایە. ئیدن پارك لۆكەیشنی پڕۆژەكە دەكەوێتەسەر شەقامی هەولێر - بەحركە ڕێك سەر شەقامی شەست مەتریەكەی گردجوتیار. شێوازی فرۆشتنی ڤێللاكان بەحەوت قیست دەبێت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەشی فرۆشتنی بكرێـتەوەو عەقاراتەكان دەست بەفرۆشتنی دەكەن. سەبارەت بەنرخی پرۆژەكەش بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوو نرخی ڤێللاكان یەكلای بكرێنەوە. کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە دابین گرووپە.