"پشتگیریی ژووری بازرگانیی سلێمانی دەکەین بۆ ڕێکخستنەوە کاری عەقارات"
ardalan usman

2026-07-06

ئەردەڵان عوسمان یاروەیس، جێگری سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە:
پشتگیریی ژووری بازرگانیی سلێمانی دەکەین بۆ ڕێکخستنەوە کاری عەقارات
ژووری بازرگانیی سلێمانی دەستی بە ڕێکخستنەوەی کاری عەقارات کردووە لە سلێمانی و هەموو ئەوانەی ئاگادار کردووەتەوە کە بە ئۆنلاین کاردەکەن، دەبێت شوێنی کارکردنیان دیاربێت و مۆڵەتی پیشەییان هەبێت.
ئەردەڵان عوسمان یاروەیس، جێگری سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی نێوەندگیر و ڕاوێژکاریی خانووبەرە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، پشتگیریی هەوڵەکانی ژووری بازرگانیی سلێمانی دەکەن بۆ ڕێکخستنەوەی کەرتەکە تا کەس زەرەرمەند نەبێت
وتیشی: "ئەوە کارێکی باشە کە هەرکەس لەو بووارەدا کار بکات مۆڵەتی فەرمیی هەبێت، تا ئەوانەی بە نایاسایی کاردەکەن دووربکەونەوە و فرتوفێڵ نەمێنێت
"ناوبراو ئاشکراشی کرد، ئەوان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ژوور بازرگانیی سلێمانی ئەو پێشنیارەیان بۆ کردوون و ئەوانیش بە جێبەجێکردنەکەی هەستاون