لە دهۆک مۆڵەت بە پڕۆژەیەکی ئۆفیسی بازرگانی درا
2026-07-12
لە دهۆک مۆڵەت بە پڕۆژەیەکی ئۆفیسی بازرگانی درا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک مۆڵەتی بە پڕۆژەی کوژین تاوەر دا، کە گوژمەکەی نزیکەی ١٢ ملیۆن دۆلارە و لە ٣٦ نهۆم پێکدێت و ٢٨٠ ئۆفیسی بازرگانی لە خۆی دەگرێت.
د.هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەوە پڕۆژەیەکی گرنگی بازرگانییە لە دهۆک و لەسەر ڕووبەری ٤٠٣٠ مەتر چوارگۆشە بوونیاد دەنرێت و بڕیارە لە ماوەی ٣٦ مانگدا تەواو بکرێت.
پڕۆژەکە چوار قاتی دەبێتە پارکی ئۆتۆمبێل، پارکی زەمینی دەبێتە سەنتەری بازرگانی و ٣٠ قاتی دەبێتە ئۆفیس و قاتی کۆتاییشی دەبێتە و کافێ و ڕێستۆرانتێکی گەورە.