لەم گەڕەكانەی ڕانییە بێ ئەوەی خزمەتگوزاری هەبێت نرخی زەوی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە
2026-07-13
ڕانیە | موڵک نیوز
لەم گەڕەكانەی ڕانییە بێ ئەوەی خزمەتگوزاری هەبێت نرخی زەوی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە.
لەڕێگەی بەدواداچوونەكانیەوە موڵك نیوز بەراوردێكی نرخی زەوی كردووە لەناو چەند گەڕەكێكی ڕانییە تیایدا نرخ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە بەبەراورد بەدووساڵ پێش ئێستا. ئەم گەڕەكانە نرخی زەوی تیدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە گەڕەكی تازەن وخزمەتگوزاریان نییە بەشێكی ڕێگەپێدانیشی نییە بۆخانوو دروستكردن. لەوانە گەڕەكی زیندانیانی سیاسی ،گەرەكی دایك ، گەڕەكی گەزەنگ ، گەرەكی بتوێن ،ئەگەرئەم گەڕەكانە بەنموونە وەرگرین بەووتەی نوسینگەكانی كڕین وفرۆشتنی خانوو زەوی نرخ لە2024 جۆرێك و ئێستا نرخ جۆرێكی ترە بگرە لەهەندێك شوێن 200% نرخ بەرز بۆتەوە .گەڕەكی گەزەنگ نرخی زەوی لەكۆڵانان 60 وەرەقەبوو ئێستا نرخی هەمان زەوی 260وەرەقەیە لەگەڕەكی دایك لەساڵی 2025 زەویەكی 200مەتری بازرگانیت دەكڕی بە 240 وەرەقە ئێستا ئەو زەویە نرخی 9دەفتەرە لەهەمان گەرەك زەوی لەكۆڵانان نرخی زەوی پێشتر 1 دەفتەربوو ئێستا نرخی 3 دەفتەر زیاترە