"هەموو ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی جوتیاران تەواو کراوە"
zawi

2026-07-18

شادییە حسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمییان:
هەموو ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی جوتیاران تەواو کراوە
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمییان زیاتر لە حەوت هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی کوژێندراونەوە بۆ دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەراندا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمییان دەڵێت، هەموو ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی جوتیاران تەواو کراوە.
شادییە حسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمییان بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، حەوت هەزار و ٧٦٣ دۆنم زەویی کشتوکاڵی کوژێندراونەوە و سەرجەم جوتیارانە بەم زووانە قەرەبوو دەکرێنەوە.
وتیشی: “پێشتر لە سنووری گەرمییان زەویی سێ پڕۆژەی نیشتەجێبوون کشتوکاڵی بوون، بەڵام بەردەڵان بوون و شارەوانیی خۆی هەڵسوکەوتی پێوەدەکرد.”
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمییان ئەوەشی ڕوون کردەوە، قەرەبووکردنەوە یاسا دایناوە و نە ئەوان و نە جوتیاران ناتوانن قسەی تێدا بکەن