کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە و قائیمقامییەتی سلێمانی کۆبوونەوە
2026-07-25
کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە و قائیمقامییەتی سلێمانی کۆبوونەوە
ئەمرۆ شەممە لقی سلێمانیی کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە لەگەڵ قائیمقامییەتی سلێمانی کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەکە، کۆبوونەوەکە بۆ دوو تەوەر بووە. یەکەمیان پابەندبوون بە ڕسووماتی فەرمیی تەنازول بوو بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دەستەی وەبەرهێنان بە دیاریکردنی ڕسووماتی گواستنەوەی خاوەندارێتی تەنها بە $100، و ڕێگریکردن لە وەرگرتنی بڕی ناڕەوا لە هاووڵاتییان کە لە زۆربەی پڕۆژەکاندا وەردەگیرێت.
دووەمیان باسی کۆتاییهێنان بووە بە قۆرخکاری، کە لە زۆربەی پڕۆژە تەواوبووەکاندا خاوەن پڕۆژەکان خۆیان نووسینگەیان لەناو پڕۆژەکاندا داناوە و پرۆسەی فرۆشتنی دەستی دوویان قۆرخ کردووە، ڕێگریش لە کۆمپانیا و نووسینگە ڕێگەپێدراوەکان دەکەن کار بکەن.
کۆمەڵەکە دەڵێت داواوان کردووە ڕێگە بە نووسینگە ڕێگەپێدراوەکان بدرێت و کۆتایی بەو قۆرخکارییە بهێندرێت