بۆ نۆژەنکردنەوەی هەر سێ گوندی ئەڵمانی داوای پارە لە خاوەن یەکەکان دەکرێت
gundy alman

2026-08-02

بۆ نۆژەنکردنەوەی هەر سێ گوندی ئەڵمانی داوای پارە لە خاوەن یەکەکان دەکرێت
لە ئاگادارینامەیەکدا بۆ دانیشتوانەکانیان، داوای بڕی هەزار دۆلار لە کڕیارانی هەریەکە لە پڕۆژەکانی گوندی ئەڵمانیی یەک و دوو و سێ کراوە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە، سەوزکردن و چاکسازیی لە شەقام و شۆستەکان و باڵەخانەکان.
لە ئاگادارینامەکەدا بۆ دانیشتوانی ئەو سێ پڕۆژەیە هاتووە، کە ٥٠٠ دۆلار بە کاش دەدرێت و ئەوەی دیکەی بە قیستی ساڵێک دەدەن، هەروەها باس لەوە کراوە کۆمپانیاکە بۆ هەریەکەیەک بڕی ١٣٠٠ دۆلار دەدات.
بەپێی ئەوە بێت کە لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، ئاماژە بەوە دراوە دوای ئەو کارانەی لە پڕۆژەکەدا ئەنجام دەدرێن، بەهای یەکەکان لەنێوان ٣٠ هەزار بۆ ٤٠ هەزار دۆلار بەرزدەبنەوە، بۆیە داوا لە دانیشتووانی هەرسێ پڕۆژەکە دەکرێت پابەند بن و هاوکاریی کۆمپانیای جێبەجێکار بکە.