ئەمرۆ لە چوارقووڕنە یەکەم قۆناغی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات
ranya

2026-08-03

ئەمرۆ لە چوارقووڕنە یەکەم قۆناغی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات


وابڕیارە ئەمرۆ دووشەممە، یەکەم قۆناغی دابەشکردنی زەوی لە ناحییەی چوارقووڕنەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە ١٤٠ پارچەزەوی دەستپێبکات.
لە سنووری شارەوانیی ناحییەکە نزیکەی ١٦٠٠ فەرمانبەر مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە.
ئاودێر محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی چوارقووڕنە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەوە قۆناغی یەکەمە و بۆ قۆناغەکانی دیکەش ١٢٠٠ پارچەزەویی ئامادەیان هەیە بۆ دابەشکردن.
وتیشی: "بۆ فەرمانبەرانی دیکەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی نەخشەی کەرتی نوێین بۆ دابەشکردن."