لەبارەی دەستگێڕ و ئۆنلاینەکانی بازاڕی خانووبەرەی سلێمانی بڕیار دەدرێت
slemani

2026-08-04

لەبارەی دەستگێڕ و ئۆنلاینەکانی بازاڕی خانووبەرەی سلێمانی بڕیار دەدرێت
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ـی ٨ـی ٢٠٢٦ ژووری بازرگانیی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک نووسینگە و کۆمپانیای عەقارات کۆدەبێتەوە و چەند بڕیار و ڕێنماییەک سەبارەت بە دەستگێڕ و ئۆنلاینەکانی بازاڕی خانووبەرە دەردەکرێت.
موڵک نیوز پێشتر بڵاوی کردەوە، کە دەبوو ئەو کۆبوونەوەیە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا بکرایە، بەڵام خراوەتە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ژووری بازرگانیی سلێمانییەوە بە موڵک نیوز دراوە، دوای کۆبوونەوەکە چەندان ڕێنمایی سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی بازاڕی خانووبەرە بڵاودەکاتەوە.