دەستەی وەبەرهێنان ڕەزامەندیی لەسەر هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی گۆڵدن تاوەر دەربڕی
destay wabarhenan

2026-08-09

دەستەی وەبەرهێنان ڕەزامەندیی لەسەر هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی گۆڵدن تاوەر دەربڕی
دوای ئەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر نووسراوی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی گۆڵدن تاوەری ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان کرد، دەستەکە ڕەزامەندیی لەسەر هەڵوەشانەوەکە لە وەبەرهێنەرەکەی ئێستای دەربڕیوە.
بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەکە ڕەزامەندیی لەسەر هەڵوەشانەوەکە دەربڕیوە و پڕۆژەکە ئامادە دەکرێت بدرێت بە وەبەرهێنەرێکی دیکە.
وتیشی: “لەگەڵ تەسلیمکردنی پڕۆژەکە بە وەبەرهێنێکی دیکە قەرەبووی خەڵکەکەی دەکرێتەوە.”