ئەوفەرمانبەرانەی زەوی 180مەتریان وەرگرتووە زەویەكانیان لێ وەردەگیرێتەوە
2026-08-09
ئەوفەرمانبەرانەی زەوی 180مەتریان وەرگرتووە زەویەكانیان لێ وەردەگیرێتەوە
دوای ئەوەی ناڕەزایی دروستبوو لەسەر شێوازی دابەشكردنی زەوی لەكفری، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك فەرمانبەر لەبڕی ئەوەی زەوی 200مەتریان پێ بدرێت زەوی 180 مەتریان پێ دراوە، ئەوبڕیارە هەڵوەشایەوەزەویەكانیان بۆ دەگۆڕدرێت. عوسمان قەتارچی، ئەندام لەڕێكخراوی پاڵپشتی كفری بەموڵك نیوزی ڕاگەیاند: لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان و قایمقامی كفری لەسەر ئەو بابەتە وشێوازی دابەشكردنی زەوی لەكفری كۆبوینەوە تێبینیەكانی خۆمانمان پێ دان، كە سەرەکیترینیان دابەشكردنی زەوی180 مەتری بوو ،كە بەپێی بڕیاری حكومەت دەبێت زەوی 200مەتری بدرێتە فەرمانبەران نەك 180. ئەوەبوو بەڕێوبەری شارەوانیەكانی گەرمیان پێی ڕاگەیاندین كە ئەوبڕِیارە هەڵدەوەشێننەوە و ئەوفەرمانبەرانەی 180مەتریان وەرگرتووە بۆیان دەگۆڕن بە 200مەتری و بەم نزیكانەش بڕیارەكە بڵاودەكەنەوەو جێبەجێ دەكرێت .