عێراقییەکان بە کڕینی ١٤٤ موڵک چوارەم کڕیاری بیانیی خانووبەرەی تورکیان
turkia

2026-08-18

عێراقییەکان بە کڕینی ١٤٤ موڵک چوارەم کڕیاری بیانیی خانووبەرەی تورکیان
بەپێێ زانیارییەکانی دەستەی ئاماری تورکیا، عێراقییەکان لە مانگی تەممووزدا ١٤٤ موڵک و خانوویان لە تورکیا کڕیوە، بەوەش لە ڕیزبەندیی چوارەم کڕیارانی بیانیی ئەو وڵاتەدان.
ڕووسییەکان لە پێشەنگی کڕیاراندان لە تورکیا بە ٣٩٤ خانووبەرە. دوای ئەوان ئێرانییەکان دێن بە کڕینی ١٨٩ خانوو و لە پلەی سێیەمدا ئۆکرانییەکانن بە کڕینی ١٤٥ خانوو