زەوی فەرمانبەران نەخشەسازی و هێڵکاریی ڕێگاوبانی بۆ چاک دەکرێت
akre

2026-08-30

لە ئاکرێ، زەوی فەرمانبەران نەخشەسازی و هێڵکاریی ڕێگاوبانی بۆ چاک دەکرێت
بلند ڕەزا، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ، ڕایگەیاند دەستیان کردووە بە کارکردن لەسەر ئەو زەویانەی دابەش کراون بەسەر فەرمانبەران و هێڵکاریی ڕێگاوبان و نەخشەسازی بۆ دەکرێت.
وتیشی ئەو شوێنانە بە تەواوی زەویەکانی تەخت و ئامادە کراون و بریتین لە گەڕەکەکانی عومەرخوشا، ئالایی، 11ی ئەیلوول و نزیک دەواجن.
تا ئێستا لە سنووری شارەوانی ئاکرێ، 5 هەزار پارچە زەوی دابەش کراون بەسەر فەرمانبەران.