بازاڕی خانووبەرەی کەرکوک ڕوو لە خراپییە
2026-08-30
بازاڕی خانووبەرەی کەرکوک ڕوو لە خراپییە
بازاڕی خانووبەرەی شاری کەرکوک لە خراپییە و عەقاراتێک دەڵێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام هاووڵاتییان زیاتر خواستیان لەسەر کڕینی زەوی دەبێت.
شفان فەلاح، خاوەنی کۆمپانیای عەقاراتی شڤان لە شاری کەرکوک بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، پرسی تووندکردنی حەسار لەسەر ئێران و جەنگ کاریگەریی لەسەر خراپبوونی بازاڕی خانووبەرەی کەرکوک هەیە و ڕووی لە خراپییە.
وتیشی: “بەهۆی نزیکبوونەوەی کاتی دەوامی خوێندن هاووڵاتییان لە کڕینی خانوو و دروستکردن دوور دەکەونەوە و زیاتر خواستیان دەچێتە سەر کڕینی زەوی.”