١٠ هەزار هاووڵاتی لە قەرزی نیشتەجێبوون سوودمەند دەبن
2026-09-01
١٠ هەزار هاووڵاتی لە قەرزی نیشتەجێبوون سوودمەند دەبن
بەپێی دوایین زانیاری، کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ١٠ هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە وەرگرتنی قەرزی نیشتەجێبوون سوودمەند دەبن.
ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ـی ٨ پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ وەرگرتنی قەرزەکە دەستی پێکرد.
نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە، قەرزەکە بە ١٥ ساڵ وەردەگیرێتەوە و مەرجە ئەو زەوییەی پارەی لەسەر وەردەگیرێت ١٠٠ مەتر کەمتر نەبێت، ئەگەر فراوانکردنیش بێت نابێت لە ٦٥ مەتر کەمتر فراوانکردنی بۆ بکرێت و ئەو کەسەی قەرزەکەش وەردەگرێت پێویستە تەمەنی لەنێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵیدابێت