گۆڕینی تابلۆی بازرگانی بۆ کوردی عەقاراتەکانیش دەگرێتەوە
karzan hadi

2026-09-03

کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر:
گۆڕینی تابلۆی بازرگانی بۆ کوردی عەقاراتەکانیش دەگرێتەوە
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی ناوی بازرگانی نووسینگە و کۆمپانیاکانی عەقاراتیش دەگرێتەوە و پێویستە تابلۆکانیان بکەن بە کوردی.
بە بڕیارێکی حکومەتی هەرێم، پێویستە سەرجەم شوێنە بازرگانییەکان تابلۆ بازرگانییەکانیان بکەن بە پیتی کوردی.
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارەکە سەرجەم کەرتە بازرگانییەکان دەگرێتەوە و کۆمپانیا و نووسینگەکانی عەقاراتیش بەشێکن لە پڕۆسەکە.