ئینڤێست کوردستان بۆ خەڵاتەکانی AIM 2026 کاندید کراوە
2026-09-05
ئینڤێست کوردستان بۆ خەڵاتەکانی AIM 2026 کاندید کراوە
دەستەی وەبەرهێنان، لە ڕێگەی (ئینڤێست كوردستان - Invest Kurdistan) کە یەکەی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانییە، بەشداری لە AIM Congress 2026 دەکات، کە لە ٧ بۆ ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوبەی (DWTC) لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەدەچێت.
بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، بۆ “ئینڤێست كوردستان”، بەشداریی ئەمساڵ گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە ڕێکخراوەکە کاندید کراوە بۆ خەڵاتەکانی وەبەرهێنانی AIM 2026، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دانپێدانان بە هەوڵەکانی “ئینڤێست كوردستان”.
هەریەکە لە کۆمپانیاکانی (Dutch Flower) (Empire World) (Cihan Group) (Galiawa Group) (Fabyab Company) (Aram Towers) یاوەریی ئینڤێست کوردستان دەکەن لە کۆڕبەندەکە دەکەن.
وتەبێژەکەی دەستەی وەبەرهێنان وتیشی: “خەڵاتەکانی وەبەرهێنانی AIM ڕێز لە ئاژانسەکانی هاندانی وەبەرهێنەران دەنێت بۆ دەستکەوتە دیارەکانیان لە ڕاکێشان و ئاسانکاریی وەبەرهێنان، بە جەختکردنەوە لەسەر بەشدارییان لە گەشەی ئابووری، داهێنان و بەردەوامی.”
ئینڤێست کوردستان یەکەی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانییە لەژێر چەتری دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم. کە تایبەتە بە بەرەوپێشبردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان، پشتیوانیکردنی وەبەرهێنەرانی بیانی، و ئاسانکاریکردنی بۆ گەشەی ئابووری.