بانكی ناوەندی عێراقی: بانكی تەیف كێشەی بۆ پارەی خەڵك دروستكردووە
taif bank

2026-09-05

بانكی ناوەندی عێراقی: بانكی تەیف كێشەی بۆ پارەی خەڵك دروستكردووە
بانكی ناوەندی عێراقی دەڵێت بانكی (تەیف)ی ئیسلامی كێشەی بۆ ئەو خەڵكە دروستكردووە كەپارەیان لێ داناوە هەروەك پێشێلكاری گەورەی هەبووە بۆئەمەش كۆمەڵێك ڕێكار بەرامبەر بانكەكە دەگرێتەبەر. بانكی ناوەندی عێراقی عیماد حەمدی وەك بەڕێوبەری كاتی و سەرپەرشتیاری بانكەكە بۆماوەی 18 مانگ دەست نیشان كرد تا كێشەكانی بانكەكە یەكلادەبنەوە.
بڕیارەكە بە پشتبەستن بە ماددەی ٥٩ی یاسای بانكەكان ژمارە ٩٤ی ساڵی ٢٠٠٤ دراوە.