هەر هەزار بلۆکێک ١٢٥ هەزار دینار گران بووە
2026-09-14
هەر هەزار بلۆکێک ١٢٥ هەزار دینار گران بووە
بەپێی بەدواداچوونێکی موڵک نیوز دەرکەوتووە، هەر هەزار بلۆکێک لە هەرجۆرە قیاسێکی بلۆک بڕی ١٢٥ هەزار دیناری چووەتەسەر، هۆکارەکەی بۆ گرانبوونی نرخی چیمەنتۆ و گازوایل دەگەڕێندرێتەوە.
پێشتر نرخی جوتێک بلۆکی ٢٠ سانتیمەتری ٨٧٥ بۆ ٩٠٠ دیناری دەکرد، بەڵام ئێستا بە ١٢٠٠ دینارە. بلۆکی ٣٠ بە ٣٠ پێشتر بە ١١٢٥ دینار بوو، بەڵام ئێستا بە ١٤٠٠ دینارە. بلۆکی ١٥ـیی پێشتر بە ٩٥٠ دینار بوو و ئێستا بە ١١٥٠ دینارە. هەروەها بلۆکی دەییش پێشتر بە ٨٥٠ دینار بوو ئێستا بە ١١٠٠ دینارە.
فەرهاد عەزیز، خاوەنی کارگەی بلۆکی هەزار مێرد بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، هۆکاری گرانبوونەکە پەیوەندیی بە گرانبوونی نرخی چیمەنتۆ و گازوایلەوە هەیە و خاوەن کارگەکان ڕاستەوخۆ ئەو زیادەیەیان خستووەتە سەر نرخی بلۆک لە نرخی چیمەنتۆ و گازوایل زیاد بووە