هەرێمی کوردستان یەکەم هەرێمە کە ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت
2026-09-20
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا قەڵغانی ڕێزلێنان و بەڵگەی سوپاس و پێزانینی بەخشێتە کۆمپانیا و هاوبەشانی بەشداربووی AIM Congress 2026، لەوانە Dutch Flower، Galiawa Group، Aram Towers، Fabyab Packaging Company، Empire World و Cihan Group، بەهۆی پشتگیری و هاوبەشییان لەگەڵ Invest Kurdistan.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕاگەیەنرا کە هەرێمی کوردستان دوای سێ ساڵ بەشداری لە AIM، ئەمساڵ AIM Global Investment Award 2026 ـی لە بواری وەبەرهێنان وەرگرتووە و بووەتە یەکەم هەرێم کە ئەم خەڵاتە بەدەست دەهێنێت.