زەویی تەرخانکراو بۆ پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی نزیکەی ١٠ هەزار دۆنمە
2026-09-18
زەویی تەرخانکراو بۆ پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی نزیکەی ١٠ هەزار دۆنمە
بەپێی بەدواداچوونێکی موڵک نیوز دەرکەوتووە، ئەو زەوییانەی بۆ پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی تەرخان کراون نزیک دەبێتەوە لە ١٠ هەزار دۆنم زەوی.
لە سلێمانی زیاتر لە ٨٠ پرۆژەی نیشتەجێبوون بوونیان هەیە. بەشێکیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانەوە زەوییان پێدراوە و دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێداون، بەشێکیشیان زەویی تاپۆکراوی وەبەرهێنەکان خۆیانن و لە لایەن شارەوانییەوە مۆڵەتی پڕۆژەی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە