بۆرسەیەکی تری زەوی لە هەولێر دەکرێتەوە
hawlerr

2026-10-28

بۆرسەیەکی تری زەوی لە هەولێر دەکرێتەوە
بڕیارە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا بۆرسەیەکی تازەی زەوی لە هەولێر بکرێتەوە کە دەکەوێتە سەر ڕێگای کۆیە.
لە لای خۆیەوە، شێرزاد هاشم، سەرۆکی ئەنجومەنی بۆرسەی عەقاراتەکانی هەولێر، بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند: “بڕیارە بۆرسەیەکی تازە بکرێتەوە و بۆرسەکە دەکەوێتە سەر ڕێگای کۆیە و ژمارەی دوکانەکانی ١١٣ دوکانە و دەبێت بە ئۆفیسی عەقاراتەکان و بۆرسەی تازە. بەڵام ئەم بۆرسەیە نابێتە جێگرەوەی بۆرسەی ناو بازاڕ، ئەویش هەر دەمێنێتەوە.”
شێرزاد هاشم ڕایگەیاند، نرخی دوکانەکان کە بە عەقاراتەکان دەفرۆشرێن، لە ٥ دەفتەر و نیو دەست پێدەکات و دەگاتە ٧ دەفتەر. گوتیشی، بۆ کرێ، خاوەنی ئەم بازاڕە تازەیە کە دەکەوێتە سەر ڕێگای کۆیە و کۆمەڵگایەکی تازەیە، بڕیاری داوە وەک کارئاسانی تا دوو ساڵ کرێ لە دوکانەکان وەرنەگرێت. بۆ ئەمەش، ژمارەیەک لە عەقاراتەکان بڕیاریان داوە ئۆفیسەکانیان بکەنەوە.