بۆ هاوبەشانی پڕۆژەی شاری پزیشکان بچن یەکەکانتان بەناو بکەن
2026-10-28
بۆ هاوبەشانی پڕۆژەی شاری پزیشکان
بچن یەکەکانتان بەناو بکەن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاگادارییەک ئاراستەی هاوبەشانی پڕۆژەی شاری پزیشکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بچن لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا یەکەکانتان بەناو بکەن ئەگینا دوایی خۆیان بەرپرسیار دەبن.
لە نووسراوەکەی وەبەرهێنانی سلێمانیدا هاتووە، کە پڕۆژەکە بەخشراوە لە گشت باج و ڕەسمی ناگومرگی، بۆیە پێویستە بەشداربووان یەکەکانیان بەناو بکەن و پارەی ئاو و کارەبا بدەن.
لە هەمان کاتدا هۆشداری دراوەتە هاوبەشانی پڕۆژەکە، ئەگەر لەو ماوەدا یەکەکانیان بەناو نەکەن و هەر لێکەوتەیەکی یاسایی دروست بێت خۆیان بەرپرسیار دەبن.