پێشنیارێکی ژووری بازرگانی دهۆک بۆ نووسینگەکانی خانووبەرە ڕەتکرایەوە
2026-10-25
پێشنیارێکی ژووری بازرگانی دهۆک بۆ نووسینگەکانی خانووبەرە ڕەتکرایەوە
ژووری بازرگانی دهۆک داوای لێخۆشبوون لە باجی کەڵەکەبووی نووسینگەکانی خانووبەرە دەکات، بەڵام ژووری بازرگانی هەرێم پێشنیارەکەی ڕەتکردووەتەوە.
شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک، بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای دهۆک ١١٠٠ نووسینگەی خانووبەرە تۆمارکراون و بەجدی کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ئەم کەرتە دەکەین.
بەوتەی ئەو، هەندێک نووسینگە بەهۆی کەڵەکەبوونی باجی چەند ساڵە ناتوانن مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک گوتی: «پێشنیارمان کرد لەو باج و سزایانە خۆشبن، بۆ ئەوەی نووسینگەکان بتوانن مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە، بەڵام ژووری بازرگانی هەرێم پێشنیارەکەی ڕەتکردەوە.»
هەروەها داوا لەو کۆمپانیایانە دەکات کە شوقە و ڤێللای پرۆژەکان دەفرۆشن، خۆیان لە ژووری بازرگانی تۆمار بکەن.