نرخی زەویە کارتەکان لە هەندێک شوێنی هەولێر یەک دەفتەر هاتووەتە خوارەوە
زەوی

2026-11-19

نرخی زەویە کارتەکان لە هەندێک شوێنی هەولێر یەک دەفتەر هاتووەتە خوارەوە
نرخی ئەو زەویانەی کە کارتن لە هەولێر، دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی دەڵێن پێشتر زەویە کارت‌ەکان نرخیان بە خەیاڵی بەرز ببووەوە، ئێستاش نرخەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. بۆ نموونە، زەوی هەیە نرخەکەی یەک دەفتەر دابەزیوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی موڵک نیوز، نرخی زەوی کارت لەم ناوچانەی هەولێر دابەزیوە؛ پێشتر نرخی زەوییەکی کارت لە عەرەب کەند (٢ دەفتەر و ٥٠ وەرەقە) بوو، ئێستا ٦ هەزار دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە و بە (١ دەفتەر و ٩٠ وەرەقە) دەیکڕی.
لە عەزە بە هەمان شێوە، نرخی زەوییەکان گەیشتبووە (٤ دەفتەر و نیو)، ئێستا نرخیان دابەزیوە بۆ (٣ دەفتەر و نیو).
لە گەرەکی ٣٤ی پارک، نرخەکە گەیشتبووە (٢ دەفتەر و ٢٠ وەرەقە)، ئێستا نرخی بۆتە (١ دەفتەر و ٩٠ وەرەقە).
لە گڕەسۆر بە هەمان شێوە، نرخی زەویە کارتەکانی پشت شەقامی ١٥٠ دابەزیوە؛ بەم شێوەیە، پێشتر نرخیان (٤ دەفتەر و ٢٠ وەرەقە) بوو، ئێستا نرخیان (٣ دەفتەر و ٢٠ وەرەقەیە).