کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیای باغی شەقڵاوە بەڕێوەچوو
maf3

2024-04-24

ئەندامێکی ئەنجوومەنی مافخوراوان، کە خۆیان بە دژی عەقاراتی باغی شەقڵاوە دەناسێنن بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەوان داواکاری و سکاڵای خۆیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە و ئەگەر وەڵامیان نەدرێتەوە هەڵوێستی زۆر تووندیان دەبێت.
ئەو ئەندامە، کە پێی خۆش بوو لێدوانەکەی بەناوی ئەنجوومەنەکەوە بڵاوبکرێتەوە وتیشی: "ئێمە ١٢ کەس نوێنەرایەتیی ١١٠ کەس دەکەین کە مامەڵەیان لەگەڵ باغی شەقڵاوە کردووە و پارەی ٨٠٠ کەس بەکارهێندراوە بۆ مامەڵەی خانووبەرە و بڕەکەی ٣٥ ملیۆن دۆلارە."
ئەنجوومەنی مافخوراوانی باغی شەقڵاوە ئەمڕۆ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو عەقاراتە ٣٥ ملیۆن دۆلاری خواردوون.

maf5

maf6

maf7

maf2